جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەر گەیشتە هەولێر
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە سەردانێکی فەرمی دیپلۆماسی گەیشتە هەولێر .
لەکاتی گەیشتنی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی و سەفین دزەیی بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا .
بە پێی بڕیاری دیاریکرا و لەم سەردانەیدا محەممەد بن عەبدولڕەحمان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە .
پێشتر و هەر ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدای کربوو ، لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆ بۆتەوە پاشان هاتۆتە هەولێر