ڕوحانی:سعودیەو ئیسرائیل هاندەری ئەمریكان
تەلەفیزیۆنی فەڕمی ئێران وتارێكی حەسەن ڕوحانی بڵاو كردەوە كە لەوتارەكەدا ڕوحانی سعودیە و ئیسرائیل بە هاندەری كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی تۆمەتبار كرد
ڕوحانی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ناو ڕێكەوتنی ئەتۆمی بە مەرجێك وڵاتانی ئەوروپی بگەڕێنەوە ناو ڕێكەوتنەكە
بەرپرسانی ئێران بەردەوام هێرشی توند دەكەنە سەر سعودیە وبە سەرچاوەی گرفتەكان لە ناوچەكە شوناسی دەكەن