ڕوحانی داوای ڕونكردنەوە لە سوپای پاسداران دەكات

 

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارێكیدا داوای ڕونكردنەوە لە سوپای پاسداران دەكات تایبەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكەو ڕایدەگەیەنێت پێویستە تەواوی زانیاریەكان بخەنە ڕوو

 

لە لایەكی دیكەش ڕۆحانی داوای كرد كوشتنی قاسم سولەیمانی و خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكە بەسیاسی و حیزبی نەكرێت و نەكرێتە بابەتی ململانێ

 

ڕەوتی ڕیفۆرمخوازانی ئێران كەیسی خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكەی كردۆتەوە بابەتی خۆپیشاندان و ڕەوتی توند ڕەوانیش كوشتنی قاسم سولەیمانی كردۆتە كەیسی خۆی دژی ڕیفۆرمخوازان

 

هاوکات چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو قسانەی روحانی بۆ ئارام کردنەوەی دۆخی ناوخۆیی ئێرانە ، چوونکە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران ئەمجار جیاوازتر لە جاران ، هێڵەکانی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانیان تێپەڕاندووەو ڕاستەوخۆ داوای رووخانی ڕەژیمی ئێران دەکەن و مافی مەدەنی و برسێتی بۆتە مافێکی سیاسی

Back to top button