ئیسرائیل بە هێرشێکی بەهێز بنکەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی کردە ئامانجی مووشەکی
ئاژانسی فەرمی سووریا ڕایدەگەێنێت فرۆکەخانەی سەربازی ( تی فوور ) سەربە سوپای پاسدارنی ئێران لە پارێزگای ( حمس ) لە لایەن ئێسرائیلە وە مووشەکباران کراوە .
بە پێی هەواڵی جرۆزالیم تایمزی فارسی ئیسرائیل ، بە پشت بەستن بە ڕاشا توودەی ، بنکەی ئاسمانی ( تی فوور ) لە پارێزگای حمس ی سووریا درەنگانی شەوی سێشەممە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشی کراوەتە سەر و بە بۆمبا ومووشەک زەبری کاریگەریان لەو بنکە وەشاندووە .
هاوکات ئێسپۆتنیکی رووسی پشڕاستی کردۆتەوە ، بنکەی ئاسمانی سوپای پاسدارن بە جۆرێک مووشەک کراوەتە ئامانج کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو مووشەکانە لە دەست دانییە ، چوونکە ڕادەی وێرانکارییان لە ئاستێکدابووە نازاندرێت بە چجۆر مووشەکێک لەی دراوە .
هەواڵە نافەرمیەکان باس لە کوژرانی لانیکەم ٢٠ ئەندامی سوپای پاسدارنی ئێران و لە ناو چوونی چەندین قەڵغانی مووشەکی ناو ئەو فڕۆکەخانە سەر بازییە دەکەن .