یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان یانه‌یه‌كی سعودی سزا ده‌دات

خواكوڕك
یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو به (FIFA) یانه‌ی ئیتیحادی سعودی سزادا به‌هۆی پێنه‌دانی بڕی گرێبه‌ستی یاریزانێكی ئه‌رجه‌نتینی كه پێشتر له‌یانه‌كه یاری كردبوو.
پێشتر فیفا به‌هۆی تۆماركردنی سكاڵای یاریزانه‌كه لای ئه‌وان، یانه‌كه‌ی ئاگاداركربووه‌وه كه له‌كاتی دیاریكراو بڕی شایسته‌ی یاریزانه‌كه بده‌ن، به‌ڵام كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچوو یانه‌كه‌ش پاره‌ی یاریزانه‌كه‌ی نه‌دا.
به‌م هۆیه‌وه‌ش فیفا بڕیاریدا به 3 خاڵ كه‌مكردنه‌وه له خولی پله‌یه‌كی ئه‌و وڵاته یانه‌ی ئیتیحاد سزا بدات، ئه‌م سزایه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه له‌پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه دابه‌زێت بۆ پله‌ی دووه‌م.