به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا كارپێكردنی میكانیزمی چاره‌سه‌ری ناكۆكیان له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ند نه‌بوونی خۆی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئێران كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی لێكهوتهوه به جۆرێك ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانا دوێنێ هه‌ڵوێستی توندیان راگه‌یاند و ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا كارپێكردنی میكانیزمی چاره‌سه‌ری ناكۆكیان راگه‌یاند و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كه‌نه‌وه.
له‌مباره‌وه جۆسیپ بۆرێل به‌رپرسی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاشكرای كرد: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه‌ی به‌جێنه‌گه‌یاندووه كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سه‌رچاوه‌یان گرتووه، هه‌ر سێ وڵاتی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا كارپێكردنی میكانیزمی چاره‌سه‌ری ناكۆكییان راگه‌یاند.
بۆرێل ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه میكانیزمی چاره‌سه‌ری ناكۆكی پێویستی به هه‌وڵی چڕی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه. گوتیشی وه‌ك ههماههنگییكار چاوه‌ڕوانم له لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه له پرۆسه‌كه نزیك ببنه‌وه.