پۆتن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌ رووسیا ده‌ربڕی

 

ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی ڕووسیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی دیمتری میدڤیدیڤ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خسته‌ به‌رده‌م ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا. لای خۆیه‌وه‌ ڤلادیمێر پوتین داوای له‌ میڤیدیڤ كرد له‌ سه‌رۆكا‌یه‌تی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌رده‌وام بێت تا حكوومه‌تێكی نوێ پێك ده‌هێنرێت.

هه‌روه‌ها پوتین داوای له‌ میدڤیدیڤ كرد ببێت به‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕووسیا، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی میدڤیدیڤ له‌ دیدارێكی نێوان ئه‌وو پوتیندا ڕووی دا. له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌ز‌یران ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ حكوومه‌ت بڕیاری دابوو ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له‌ په‌یامی ساڵانه‌ی بۆ په‌رله‌مان خستبوونییه‌ ڕوو.

گوتیشی قسه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌ستووی ڕووسیا هه‌موار بكرێت كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و هه‌مواركردنه‌‌ ببێته‌ هۆی گۆڕانگاری گرنگ له‌ هاوسه‌نگیی نێوان لقه‌كانی ده‌سته‌ڵاتی یاسایی و ڕاپه‌راندن و دادوه‌ری.

Back to top button