سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر كرد

 

دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی خۆی پێشوازیی لە شێخ محەممەد کوڕی عەبدولڕەحمان-ی دووەم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولیر و ده‌وحه‌ كرد و دووپتیشیان له‌وه‌ له‌ هیوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ كرده‌وه.

جێی باسه‌ ‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، “محەمەد عەبدولرەحمان ئالسانی گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فه‌وزی هه‌ریری، وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، ئومێد سه‌باح و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی پێشوازیان لێكرد.

Back to top button