له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌س و كاری قوربانیان رێگایان نه‌دا ته‌ر‌می هاوڵاتیه‌ كورده‌كانی نێو فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ به‌ ئاڵای ئێران به‌ڕێبكرێت بۆ گۆڕستان

 

دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئۆكرانیایان له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران خسته‌ت خواره‌وه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 176 كه‌س كه‌ له‌ نێوانیاندا 12 هاو نیشتمانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌ ناو دابوو، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان گه‌ڕێندرانه‌وه‌ مه‌هاباد له‌ كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی قوربانبان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان رێگه‌یان نه‌دا به‌ ئاڵای ئێرانه‌وه‌ ته‌رمه‌كان به‌خاكبسپێردرێن.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی ناشتنی ته‌رمی قوربانیانی فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ له‌ شاری مهاباد كه‌س و كاری قوربانیان ئاڵای ئێرانیان له‌سه‌ر ته‌رمه‌كان فڕه‌دایه‌ خواره‌وه‌و رێگایان نه‌دا كه‌ ئاڵاكه‌ له‌سه‌ر تابووته‌كانیان بێت.

جێی باسه‌ رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی به‌ 176 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ نزیك تاران له‌ لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌.

Back to top button