پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقیه‌كان كارده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگایه‌كی باش بۆ مانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق
دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی ئێران بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی بۆردوومانكرد كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر كراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عیراقییه‌كان كار ده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنی گونجاوترین شوێن له‌ناو عیراق تا هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێ جێگیر بكرێت.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وته‌یه‌كیدا كه له ویڵایه‌تی كالیفۆرنیا پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند :”بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی دیاریكردنی شوێنێك بۆ هێزه ئه‌مریكییه‌كان له‌ناو خاكی عیراق، بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عیراق گونجاوترین شوێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشان بكه‌ین”.
جێی بیرخستنه‌وه‌یه لە دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریكاوە، ئێران و گروپە شیعەكانی عیراق هەڕەشە لە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەناو خاکی عیراق دەکەن و هەوڵ بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە دەدەن.