تره‌مپ: رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و چینی واژۆكرد

لەگه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر ناكۆكیه‌كی توند له نێوان ئەمریکا و چین هه‌بوو كه یه‌كتریان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ی پێناسی گومرگیان بە بەهای خەیاڵی خستووەتە سەر یەکدی. ئەمڕۆ به فه‌رمی هەردوولا لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا کۆتای‌یان بەو ناکۆکییانە هێنا، رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجامدا.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی واژۆی لەسەر یەکەم قۆناخی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و چین کرد. كه رێککەوتنێکە وه‌ك چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته سه‌یر ده‌كرێت به تایبه‌ت له لایه‌نی بازرگانیه‌وه.
تره‌مپ له میانه‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه رایگه‌یاند سوپاسی تیمه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه گوێڕایه‌ل و دان به‌خۆداگرتوو بوونه. هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه ئەمڕۆ هەنگاوێکی مێژوویی دەنێین. هەنگاوێک کە هەرگیز پێشتر لەگەڵ چین نەنراوە. بەرەو ئایندەیەکی دادپەروەرانە و بازرگانییەكی یەکسان دەڕۆین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه پێکەوە هەڵەکانی رابردوو دەنووسینەوە و ئایندەی ئابوورییەکی دادپەروەرانە و ئاسایش بە کرێکار و جووتیار و خێزانە ئەمریکییەکان دەگەیێنین”.