ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مریكا ته‌واوی هێزه‌كانی له عێر اق بێنێته هه‌رێمی كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند بۆ هێزه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق به دوای شوێنێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێن تا جێگیریا بنكه‌ن،ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌مریكا هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان كۆبكاته‌وه، سیاسهتمهدارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت نا بێت كورد به داوكاریهكی له‌و جۆره رازی ببێت مه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان قبوڵ بكات.
مه‌حمود عوسمانی له باره‌ی ئه‌گه‌ری هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد به مه‌رج ئه‌و داوایه‌یی ئه‌مریكا قبول بكات، به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان قبوڵ بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خواستی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانیان و ده‌ڵێت: به‌دوای شوێنێكی گونجا و ئارام‌دا ده‌گه‌ڕێین بۆ هێزه‌كانمان له ناوعێراق.