وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: عادل عه‌بدولمه‌هدی پێی راگه‌یاندم كه‌ نایانه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق برێاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كانی له‌ عێراق ده‌ركرد، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق داوا له‌ ئه‌لمانیا ده‌كات كه‌ هێزه‌كانی له‌ عێراق نه‌كێشێته‌وه‌.

 هایكۆ ماس، رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێی راگه‌یاندووین، به‌غدا ده‌خوازێت سه‌رباز و راوێژكاره‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ وڵاته‌كه‌ی بمێننه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌: له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، دڵنیا كراومه‌ته‌وه‌، كه‌ عێراق ده‌یه‌وێت هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان بمێننه‌وه‌ بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌ عێراقییه‌كان.هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نیگریت كرامپ – كارینپاور، له‌ ئه‌رده‌نه‌وه‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

Back to top button