بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ خوو به‌ره‌ خواردنى سێوو

سێوو یه‌كێكه‌ له‌ باشترین و به‌سوودترین میوه‌ى وه‌رزى ، به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌له‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆكانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه‌ ، باس له‌وه‌ ده‌كات وه‌رزى زستان و سه‌رما زۆر گرنگه‌ سێوو بخۆیت ، گرنگ نییه‌ چى ڕه‌نگێكى بێت ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ له‌م وه‌رزى سه‌رمایه‌دا سێوو زۆر بخۆیت.
سێوو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین “سى” ئه‌م ڤیتامینه‌ زیاتر تواناى له‌وه‌رزى زستاندا زۆر ده‌بێت و به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگرى توش بونت ده‌كات به‌ هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا و سه‌رما بونت.
له‌هه‌مووى گرنگتر هه‌روه‌ك ده‌زانین سێوو كه‌ چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن ، ئه‌م مادده‌ ئاسنه‌ له‌ وه‌رزى زستاندا ئێجگار ڕێژه‌كه‌ى زیاد ده‌كات له‌ سێوودا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یارمه‌تیت ده‌دات ئاستى كۆلیسترۆڵ دابه‌زێنێت.
سێوو بۆ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ زۆر گرنگه‌ و به‌ میوه‌یه‌كى هه‌رس كه‌ر داده‌نرێت ، چونكه‌ میوه‌یه‌كى ریشاڵییه‌ ، هه‌ربۆیه‌ هه‌ركات هه‌ستت به‌ قورسى گه‌ده‌ كرد ده‌توانیت به‌ خواردنى سێوێك خۆت ڕزگار بكه‌یت.
Back to top button