حه‌شدی شه‌عبی به‌ندكراوانی شه‌ڕی موسڵ ده‌كوژن
خواكوڕك
راپۆرتی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌دوایین پێشێڵكاریه‌كانی گرووپه چه‌كداریه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌په‌له روونكردنه‌وه بدات.
ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆچ) له راپۆرتێكیدا چه‌ندین تاوانی جه‌نگ له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌ینێت، له‌سه‌رجه‌م ناوچه دووره‌ده‌سته‌كاندا رۆژانه خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كوژرێت له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی 8 كه‌س دوای ده‌سگیركردنیان له سێداره داوه، بێ ئه‌وه‌ی دادگا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. هاروه‌ها له راپۆرته‌كه هاتووه، كه ئه‌و چه‌كدارانه دادگایه‌كیان بۆ خۆیان دروست كردووه و تیایدا بڕیار ده‌ده‌ن.
راپۆرته‌كه له‌سه‌ر زاری لەمیا فەقی جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوەكە ده‌ڵێت، دانیشتوانی گونده‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ به‌رده‌وام به‌ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه‌وه ئازار ده‌درێن، ماڵه‌كانیان تاڵان ده‌كرێت و ده‌ستدرێژی سه‌ر ئافره‌ت و منداڵه‌كان ده‌كرێت.
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌مانگی حوزه‌یرانی 2014 به‌فه‌توای عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق دروست بوو، دواتر له‌ساڵی 2016 له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت له بووجه‌ی 2017ی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق چواچێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌رگرت، هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ ده‌نگیان به‌یاساكه‌دا.