ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دەنگ بە پڕۆژەیاسای چاكسازی دەدات
به‌پێى راگه‌یاندراوی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی.
رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی كرد و ھەریەك لە فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان، خۆیان یەكلایی كردووەتەوە و دەنگ بە پڕۆژەیاساكە دەدەن.
وەك حكوومەت و پەرلەمانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نن ، پڕۆژه‌یاساكە چاكسازى كردنە له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه.
دوێنێ سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان كۆبوونەوە و ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، لەبارەی راپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتایى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاماده‌كرا.