كەشناسی هه‌رێم : شه‌پۆلێكی تری بەفر و باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گڕێته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌كاته‌كانى به‌یانیدا له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له شه‌ودا نمه‌باران ده‌بارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى 17/1/2020، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له‌كاته‌كانى شه‌ودا ئاستى بارانبارین زیاتر ده‌بێت.