حکوومەتی هەرێمی کوردستان: لە چاکسازی پاشگەز نابێتەوە و بەردەوام دەبین

جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەرای ئەو بەربەستانەی دەهێنرێنە بەردەم پرۆژەیاسایی چاکسازیی، پڕۆژەیاسای چاکسازیی ئەنجام دەدرێت.

روونیشکردەوە، مووچەی هیچ کەسێک نابڕدرێت، بەڵکو دادپەرەوریی لە پێدانی مووچە فەراهەم دەکرێت

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەندێک کەس هەوڵیان دا لە گرنگیی پڕۆژەیاساکە کەم بکەنەوە یان بەلاڕێیدا ببەن کە خۆیان زەرەرمەندبوون لە دەرچوواندنی ئەم یاسایە، بەڵام ”ئێمە وەک حکوومەت پاشگەز نابینەوە لێی“.

جەختیشی کردەوە، کە ئامانجمان ئەوە نییە تەنها پارە بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنینەوە، بەڵکوو دەمانەوێت دادپەروەری بەدی بهێنین.

لە بارەی کەسوکاری شەهیدانیشەوە، جووتیار عادل رای گەیاند: ”دڵنیایی بە خانەوادەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دەدەین کە بە هیچ شێوەیەک دەستکاریی مووچەکانیان ناکەین، بەڵکوو ڕێکی دەخەین، بەڵام ئەوانەی کە بە ناوی زیندانی سیاسی مووچە وەردەگرن و بەهیچ شێوەیەک زیندانی نەبوون، ئەوا مووچەکانیان هەڵدەوەشێتەوە“.

لە لایەن خۆیەوە ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە پرێس کۆنفرانسەکەدا رای گەیاند کە یاساکانی تایبەت بە مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان لە دوای دەرچوونی پڕۆژەیاسای چاکسازیش هەر لە وەک خۆیان جێبەجێ دەکرێن و سەرجەم وارسی شەهیدان تا لە ژیاندا بن مووچەکانیان پێ دەدرێت، تەنیا ئەو زیندانییە سیاسییانە نەبێت کە فەرمانبەرن و ئەوانە تا ١٠ ساڵ مووچەیان پێ دەدرێت.

Back to top button