سەرۆکایەتی پەرلەمان عێراق ڕەتیکردەوە کە مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستانی ڕاگیرابیت

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەتیکردەوە کە هیچ بڕیارێك لە حکومەتی ئیتحادی دەرچووبێت بۆ ڕاگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان و گوتیشی ئەم نووسراوی کە نێردراوە بەنـاوی سەرۆکی لێژنـەی دەستپاکی دەربڕینی ڕای تایبەتی خۆیەتی.

لە بەیاننامەیەك دا حەداد ئاماژەی دا هەر داواکاریەکی لەم چەشنە ئـاوا بە ئاسانی ناهێتە جێ بەجێکردن چونکە ڕێکەوتنێك هەیـە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی و بەگوێرەی ئـەم ڕێکەوتنە مووچە و شایستە داراییەکانی‌هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button