کونسولی فەڕەنسا لە هەولێر لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازی لێکرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر كرد
هەل و مەرج و گۆڕانکاریەکانی عێراقی و ناوچەیی و کوردستانی لەم کۆبوونەوەدا خرایە بەر باس و کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق و کاریگەری گرژییەکان لەمبارەوە تاوتوێ کرا .
کونسولی فەڕەنسا وێڕای ئەوەی خەختی کردەوە کە بەردەوامی هاوپەیمانی لە دژی داعش لە عێراق و ناوچە گرینگی تایبەتی هەیە ، پاراستن و ئاسایشی کوردستان و عێراقی لە روانگەی سیاسەتی وڵاتەکەیەوە بە گرینگ زانی .