کۆمەل و یەکگرتوو دەنگیان بە پرۆژەی چاکسازی نەدا
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند کرد و کۆمەڵ و یەکگرتووش دەنگیان پێنەدا .
لە دوی خوێندنەوەی ماددەکانی پرۆژەی چاکسازی و پێشنیاری هەمەلایەنە لەم بوارەدا ، پرۆژری چاکسازی خرایە دەنگدان و زۆرینەی پەرلەمانتاران بە دەنگی بەڵی پەسەندیان کرد .
ئەوە لە کاتێکدابوو کە پیش دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ پەسەند کردنی پرۆژەی چاکسازی ، سەرۆکی دیوان و وتەبێژی سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران باسی لەوە کرد پرۆژە یاساکە لە بەرژەوەندی هەموو لایەک دایەو بەتایبەت کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دڵنیا کردەوە لەو پرۆژەیە یاسایە کە مافی ئەوان پارێزراو دەبیت وەک رۆژی پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی لێکرد .