هۆكاری دەنگ نەدانی تاقمەكەی شاسوار بە پرۆژەی یاسای چاكسازی ئاشكرا كرا

دوای ئەوەی ئەمرۆ دەنگ درا بە پرۆژەی یاسای چاكسازی تاقمەكەی شاسوار عەبدولواحید بایكۆتی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و بە بیانووی نادادی لە یاساكە، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات و دەلێت لە بڕگەیەكی یاساكەدا هاتووە كە دەبێت بەپێی یاسا بەزووترین كات قەرزی كۆمپانیاكان وەربگیرێتەوە، ئەوەش بووە هۆكاری دەنگنەدانی پرۆژەكە لەلایان تاقمەكەی شاسوار عەبدولواحید”.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ” عەلی حەمە ساڵح” ئاشكرای كرد كە بەپێی برگەیەك لە یاسایی چاكسازی دەبێت كۆمپانیاكان قەرزەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بدەنەوە، بەم یاسایەش شاسوار كە 80 ملیۆن دۆلاری بەقەرز لە حكومەت وەرگرتووە، دەبێت بیداتەوە”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ” ئومێد خۆشناویش بەهەمان شێوەیە ئاشكرای كرد هۆكاری دەنگنەدانی تاقمەكەی شاسوار عەبدولواحید بۆ ئەوە بوو كە لەپرۆژە یاساكەدا خاڵێك هەیە كە دەبێت كۆمپانیاكان ئەوانەی قەرزی حكومەتیان لایە دەبێت بیدەنەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەم خاڵە بۆ ئەوان بووە هۆكاری دەنگنەدان بە پرۆژە یاساكە”.

Back to top button