شاسوار عەبدولواحید 60 رۆژی لەبەردەمە بۆ دانەوەی قەرزەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی كۆمپانیاكانی نالیا كە ئێستا قەرزێكی زۆری حكومەتی هەرێمی كوردستانی لایە، بەپێی یاسایی چاكسازی كە لە یەكێك لە بڕگەكانی چاكسازی دا دەبێت كۆمپانیاكان كە قەرزی حكومەتیان لایە بۆ ماوەی 60 رۆژی تر بیدەنەوە”.

بەپێی پەسەند كردنی پرۆژەی یاسایی چاكسازی لەم 60 رۆژەی كە دەبێت یاساكە جێبەجێ بكرێت و بچێتە واری جێبەجێ كردن هەموو ئەو كۆمپانیایانەی قەرزی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان لایە، دەبێت قەرزەكان بدەنەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە دەبێت شاسوار عەبدولواحید لەماوەی ئەم 60 رۆژەدا قەرزەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بداتەوە”.

Back to top button