سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فنلەندا لە عێراق دەکات

 

 

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ” فیسا هاكینین باڵیۆزی فنله‌ندا”لە عێراق کرد .

 

نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی فنلەندا بە بۆنەی دەست بەکار بوونی لەو پۆستەدا باسی لە بەرەو پێشبردنی پێوەندی هەمەلایەنەی لە نیوان هەولێر و فنلەندا کرد .

 

هاوکات فیسا هاكینین  وردەکاری هۆکاری سەردانی بۆلای هێزەسەربازیەکانی وڵاتەکەی لە کوردستان باس کرد و دووپاتی کردەوە فنلەندا بە گرینگییەوە لە هاوپەیمانی دژی داعش دەڕوانێت و بەردەوام دەبێت لە مەشق و ڕاهێنان بە سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان .

 

کێشە دەستووریەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و خۆپیشاندانەکانی ئێستای شەقامی عێراقی و ڕەوشی ئابووری تەوەری کۆتایی کۆبوونەوەکەی بۆ خۆی تەرخان کرد و هەردووک لا هاوڕابوون لە بەردەوامی دانوستانەکان لە نێوان هەرێم و بەغدا دا

Back to top button