نوێنەری حكومەتی هەرێم و لێژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی هۆڵەندا كۆبوونەوە
لە پەرلەمانی هۆڵەندا لە شاری لاهای نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆک و لێژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی هۆلەندا کۆبووە”.
د.دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێك لە پەیوەندیەكانی سەردانی پەرلەمانی هۆڵەندای كرد لەلایان بەرپرسی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد و سوپاس و پێزانینی خۆێ گەیاندە سەرکردایەتی سیاسی و پێشمەرگە و گەلی کوردستان لە بەردەامیان لە شەری دژی داعش. ئینجا دەرفەتی بە نوێنەری حکومەت دا تا کوو دوایین گۆرانکاری لە سەر بارودۆخی ناوچەکە و تێروانین و هەڵوێست و داواکاریەکانی هەرێمی کوردستان بخاتە روو.
لە وتەیەکدا د. دلاوەر خالد ئاژگەیی بە تێروتەسەلی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کاریگەری قەیرانەکانی سوریا و عێراقی شی کردەوە و هەڵوێست و تێروانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەر رووداوەکان خستە روو و بە وردی باسی لە کاریگەریەکانی کرد لە سەر هەرێمی کوردستان لە رووی ئاسایش و ئابووری و سەقامگیری سیاسی و گوزەرانی خەلک. و داوای پشتگیری و هاوکاری زیارتی بۆ هەرێمی کوردستانی کرد.
پرسی قەیرانەکانی ئەم دوایەی عێراق تەوەرێکی تری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو کە تێیدا نوێنەری حکومەتی هەرێم د. دلاوەر خالد ئاژگەیی بە وردی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وسرکردایەتی سیاسی روون کردەوە و رایگەیاند کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعەشە لە هەرێمی کوردستان لەو ناوەش هۆلەندا و بە تایبەتی کە شەری دژی داعەش هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە.
لە بەشێکی تر نوێنەری حکومەت سوپاسی رۆلی هۆلەندای کرد لە پشتگیری لە هەرێمی کوردستان و رۆلی بەرچاویان لە پێدانی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و داوای لە پەرلەمانی هۆلەندا کرد پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەتی هۆلەندا بکەن لە پێناو پتەوکردنی پەیوندی لە نێوان هۆلەندا و هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوار و ئاستەکان.
لە کۆتایی دانیشتنەکە د. دلاوەرخالد ئاژگەیی وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە کە سەبارە بە بارودۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکان ئاراستەیان کرد.
لە لای خۆیەوە سەرۆکی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی هۆلەندا دەستخۆشی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان کرد لە دابین کردنی سەقامگیری و ئاسایش و لە خۆگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەنابەران و دابین کردنی ئاسایش.