دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی لە ئالبانیا دەردەکرێن

 

لە دوای سالێک لە دەرکردنی باڵیۆزی ئێرتان لە ئالبانیا ، ئەو وڵاتە بڕیار دەدات دوو بەناو دیپلۆماتکاری تری ئێرانی لە وڵاتەکەی دەربکات .

ئالابانیا خاوەن کەمپێکی گەورەی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ئێرانە کە سەر بە موجاهیدنی خەڵقی ئێرانن .

 

 

” گانت کاکاژ “هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری دەرەوەی ئەلبانیا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت  دوو دیبلۆماتکارەکە محەمەد عەلی ئارز بمانماتی و سەید ئەحمەد حوسەینین هۆکاری دەرکردنیشیانبۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە پێگەی دیپلۆماتی خۆیان لایان داوەو زۆرتر خەریکی سیخوڕی بوون

 

کاکاژ وتی ” داوا لە نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە بەزووترین کات خاکی ئالبانیا بە جێ بێڵن .”

Back to top button