عەلی سیستانی قاچی شكا و گه‌یێندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وه‌ی رابروو به‌ هۆی كه‌وتن عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای عێراق قاچی راستی شكا رایگه‌یاندووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئاماده‌نیه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سیستانی ره‌تی كردۆته‌وه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌لكو داوای كردووه‌ كه‌ تیمه‌ پزیشكیه‌ عێراقیه‌كان چاره‌سه‌ری بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو عه‌لی سیستانی به‌ هۆی كه‌وتن قاچی راستی شكاوه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌ند پزیشكێكی عێراقی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

Back to top button