وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە
جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر نقومبوونی بەلەمێکی پەنابەران لە ئاوەکانی یۆنان و تورکیا کە چەند پەنابەرێکی باشووری کوردستانیشی تێدایە پەیامێک ئاراستە دەکات .
لەو پەیامەدا هاتووە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵدایە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیان بۆ هەرێمی کوردستان .
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت:
لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو.
رێزدار مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەك بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/١/١٦
16 کانوونی دووەم