سەرۆک وەزیرانی نوێی رووسیا دەستی بە کار کرد

ڤلادمیر پۆتن سەرۆک کۆماری رووسیا فەرمانی دەستبەکارکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکەی واژوو کرد .
پێشتر “میژۆ ستین ” وەک سەرۆک وەزیران لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی رووسیاوە ( دووما ) بە 383 دەنگی بەڵی هەڵبژێردرابوو .
41 نوێنەری ئەنجوومەنیش دەنگیان نەدابوو .
دوێنێ ڕاگەیاندنەکانی رووسیا ئاشکرایان کرد “دیمیتری مدۆدۆڤ ” سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و کابینەکەی دەستیان لە کار کێشاوەتەوە .
میژوو ستین کە ئەندازیار و کارناسی باڵای ئابورییە پێشتر و لە ساڵی 2010 بەرپرسی دایرەی ماڵیاتی رووسیای لە ئەستۆ بووەو لە چەند پۆستی تریشدا چالاکی بووە ، میژوو یەک لەو کەسانەیە کە جێپەنجەی لە پێشکەوتنی دیجیتاڵی رووسیا دا دیارە