رێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران گەیشتووە ڕێژەی پێش ڕێکەوتنی ئەتۆمی

 

 

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران ویرای ئەوەی جەخت دەکاتەوە هێچ بەربەستێکیان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لەبەر دەمدا نەماوە دەڵێت لە ئیستادا چالاکی ئەتۆمیمان زۆر باشتر لە پێش رێکەوتنی ئەتۆمییە چوونکە ئێستا ڕێژەی زیاتر یۆرانیۆم بەرهەم دێنین .

 

حەسەن روحانی رۆژی پێنجشەممە لە ساڵرۆزی دامەزراندنی 59 ساڵەی بانکی ناوەندی ئێران گووتی هەرچەند لە ئیستادا گرفتی تایبەت و زۆرمان هەیە بەڵام وەک بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نشتیمانی رۆژانە لە هەوڵی ئەوە داین ڕێگری لە هەڵگیرسانی جەنگ بکەیین ، چوونکە ئەگەر ئەو وریاییە نەبێت لەوانەیە بە تەقاندنی فیشەکێک جەنگ هەڵگیرسێت

Back to top button