زەریف :ئەڵمانیا،فەڕەنساو بەریتانیا ڕێكەوتنەكەیان فرۆشت
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایانگەیاندووە كە وڵاتانی ئەڵمانیا،فەڕەنساو بەریتانیا ملكەچی بڕیارەكانی تڕەمپ بوون و ڕێكەوتنی ئەتۆمییان لە باربرد
محمد جەواد زەریف لە تویتێكدا نوسیویەتی، بە داخەوە وڵاتانی ئی 3 لە ترسی سەپاندنی سزای گومرگی ڕێكەوتنی ئەتۆمییان لەبار بردو ملكەچی ململانێكانی دۆناڵد تڕەمپ بوون
هەریەك لە وڵاتانی ئەڵمانیا،فەڕەنسا و بەریتانیا داوا لە ئێران دەكەن كۆتایی بە بەرهەمهێنانی موشەكە بالیستیەكانی بهێنێت و دەستوەردان لە كاروباری وڵاتانی تر ڕابگرێت