سوپای ئه‌مریكا چاڵاكیه‌ سه‌ربازیه‌كانی له‌ عێراق ده‌ستپێكرده‌وه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كانی له‌ عێراق ده‌ركرد،هێزه‌كانی ئه‌مریكا چاڵاكیه‌كانی راگرت، سوپای ئەمەریکا چالاکییە هاوبەشەکانی لەگەڵ سوپای عێراق دەستپێکردەوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە،  دوای ده‌ رۆژ لە راگرتنی بەهۆی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسەوە، سوپای ئەمەریکا پڕۆسە سەربازییەکانی لەگەڵ سوپای عێراق دەستپێکردوەتەوە.

رۆژنامەکە لەسەر زاری دوو گەورە بەرپرسی سەربازییەوە بڵاوی کردەوە، ئەمەریکا سوورە لەسەر بەدەوامیدان بە رووبەڕووبونەوەی داعش و دەرفەت نەدان بەو گرووپە بۆ دووبارە خۆڕێکخستنەوەی لە بۆشایی چالاکییەکانی ئەمەریکا لە عێراق

Back to top button