گه‌نجێك له‌ زاخۆ دایك و براكه‌ی خۆی ده‌كوژێت و پۆلیسێكش بریندار ده‌كات دواتر خۆشی ده‌كوژێت

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ دایك و براكه‌ی كوشت و خۆی پۆلیسێكیشی بریندار كرد و به‌ برینداری گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر كه‌سه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌ زاخۆ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كردووه‌ته‌ سه‌ر دایك و برایه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووگیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و خۆی و پۆلیسێكیش به‌ سه‌ختی برینداركران، دوای گه‌یاندنی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند: تا ئێستا نازانرێت هۆكاری كوشتنی دایك و براكه‌ی چی بووه‌، به‌لام ده‌ست به‌جێ دایك و براكه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، دواتریش پۆلیس به‌ هانایانه‌وه‌ چووه‌ ته‌قه‌ی له‌ پۆلیس كردووه‌ پۆلیسیێكی بریندار كردووه‌ دواتریش خۆی بریندار كردووه‌.

Back to top button