پوتن: سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی رووسیای دیاری كرد
دوای ئه‌وه‌ی دیمیتری میدڤیدیڤ ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كێشایه‌وه، ئه‌مڕۆ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا دوو فه‌رمانی ده‌ركرد له یه‌كه‌میاندا میخائیل میشۆستینی به سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا دامه‌زراند. له دووه‌میشیاندا دیمیتری میدڤیدیڤی به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕووسیا دامه‌زراند.
ئه‌م فه‌رمانانه‌ی پوتین پاش ئه‌وه دێن كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ڕووسیا به زۆرینه‌ی سێ سه‌دو هه‌شتا و سی ده‌نگ به‌رانبه‌ر به چل و یه‌ك ده‌نگی ناڕازی ڕاسپاردنی میخائیل میشۆستینی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن (پوتین)ه‌وه په‌سه‌ند كرد كه ڕۆژی چوارشه‌ممه كاندیدی كردبوو.
ئه‌م گۆڕانكارییانه‌یش پاش زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی میشۆستین له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان دێت كه هه‌ر یه‌ك له پارتی ڕووسیای یه‌كگرتوو و پارتی لیبرالی دیموكراسی و ڕووسیای دادوه‌ر پشتیوانی‌یان له كاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ كرد‌و پارتی كۆمۆنیستیش ڕایگه‌یاند كه ده‌نگی بۆ نادات.