وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ لیبیا و له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر كۆبوویه‌وه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر ده‌ست پێشخه‌ریه‌كه‌ی رووسیای ره‌تكرده‌وه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فالح سیراج  و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ه‌ره‌وی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ به‌نغازی و له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر فه‌رمانده‌ی سوپای نیشتمانیی لیبیا پرسی ئاگربه‌ست و كۆنگره‌ی به‌رلینی له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی لیبیاوه‌ تاوتوێ كرد.

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حه‌فته‌ر ئاماده‌یی خۆی بۆ پابه‌ندبوون به‌ ئاگربه‌سته‌وه‌ ده‌ربڕی. لای خۆیه‌وه‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌ی به‌رلین له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی لیبیاوه‌ ئاماده‌ ده‌بێت.

 

هاوكات سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی ویفاقی نیشتمانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ فایز سه‌ڕاج سه‌رۆكی ئه‌و حكوومه‌ته‌ له‌ كۆنگره‌ی به‌رلین له‌باره‌ی لیبیاوه‌ ئاماده‌ ده‌بێت.

 

هه‌ڵبه‌ت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ له‌ به‌رلین ئه‌و كۆنگره‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پێشبینی ده‌كرێت بێجگه‌ له‌ مێركڵ هه‌ر یه‌ك له‌ پوتین و ئه‌ردۆگان و ماكرۆن و بۆریس جۆنس ئاماده‌ی ببن

Back to top button