ئه‌لبانیا دوو دیپلۆماتكاری ئێرانی له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد

 

 

 

 

به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سیخوڕی حكوومه‌تی ئالبانیا دوو دیپلۆماتكاری ئیرانی به‌ تاوانی سیخوری بۆ حكوومه‌تی ئیران له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.

 

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوبكرده‌وه‌، وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه ‌كه‌ دوو دیپلۆماتكاری ئێرانی به‌ ناوه‌كانی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌رز په‌یمای نیعمه‌تی و ئه‌حمه‌د حوسێنی  بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ و دواتر له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ریكردوون.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌و دوو دیپلۆماتكاره‌كه‌ی ئێران سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زیانیاری وسیخوری كردن بوونه‌ له‌ دژی موجاهیدین خه‌لقی ئێرانی كه‌ پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییه‌ و‌ له‌ دوای عێراق په‌نایان بۆ ئه‌م وڵاته‌ بردووه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی دووهه‌زار و پێنجسه‌د كه‌س ده‌بن.

Back to top button