ئومێد سه‌باح: یاسای چاكسازی ده‌یه‌وێت مافه خوراوه‌كان بگێڕێته‌وه بۆ هاووڵاتیان
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای چاكسازی په‌سه‌ند كرد، سه‌رۆك دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه كه ئه‌م یاسایه سێ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌یه.
دكتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌ونیدا له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی پڕۆژەیاسای چاکسازی رایگه‌یاند: ئه‌م یاسایه سێ ئامانجی سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت كه بریتین له یه‌كه‌م به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری ، دووه‌م درووست كردنی متمانه له نێوان هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كانی حكووومه‌ت و سێیه‌میش به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمه. چونكه سێكته‌ری وه‌زیفه‌ی گشتی له زۆر حاڵه‌ت خروقاتی ماڵی و دارایی تێدایه چ له بواری موچ و چ له بواری خانه‌نشینی و چ له بواری منحه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه به گشتی ئه‌م یاسایه نایه‌وێت مافی هیچ كه‌سێك ببات به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت مافه خوراوه‌كان بگێڕێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ناحه‌ق مافێكیان پێدراوه له چوارچێوه‌ی یاسا رێك ده‌خرێنه‌وه.