راگه‌یێندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/به‌په‌له.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی شاری هه‌ولێر زیندانیه‌ك كۆتای به ژیانی خۆی هێنا، چه‌ند میدیایه‌ك راستیه‌كانیان به‌ڵارێدا ده‌برد، به هۆیه‌وه ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یێندراوێكی راگه‌یاند و ته‌واوی زانیاریه‌كانی له باره‌ی شێوازی ده‌ستگیر كردنی و گیان له ده‌ستدانه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه.
وابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 60 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ندارییه‌تی مادده‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاووڵاتی (مه‌جید برایم عه‌بدوڵڵا)، ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز دادوه‌ر وه‌رگیرا بۆ ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له گوندی سیساوه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی هه‌ریر.
له‌كاتی ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه‌سێكی دیكه له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه ده‌ستگیركرا و بڕێكی دیكه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به‌داخه‌وه له رۆژی 16/1/2020، ناوبراو له‌ناو به‌ندیخانه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
دوای ئاگاداركردنی به‌ڕێز دادوه‌ر، ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كرا.
شایانی باسه ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه و رێكاره یاساییه‌كان به‌رده‌ستن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – هه‌ولێر
16/1/2020