پینتاگۆن له عێراق ناكشێینه‌وه

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كانی له عێراق ده‌ركرد و هه‌روه‌ها بڕیاره بۆ جێیه‌جێكردنی بڕیاره‌كه خۆپیشانادنی ملیۆنی له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا-پنتاگۆن ڕایگەیاند، هیىچ پلانێک نیە کە سوپای وڵاتەکەی عیراق جێبهێڵێت.
جۆناسان هۆفمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هێشتا واشنتن لەگەڵ بەغدا لە راوێژ و گفتوگۆدایە سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و ئێستادا سوپای ئەمریکا هیچ پلانێکمان لەو بارەیەوە نیە و تا ئێستا ڕاگۆڕینەوەو گفتوگۆکان بەردەوامن”.
پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ئەوکاتە سەریهەڵدا کە پەرلەمانی عیراق یاداشتی دەرچوونی هێزە بیانیەکان و لەناویشیاندا هێزەکانی ئەمریکای لە عیراق پەسەند کرد، بەڵام لەو دانیشتنەی پەرلەماندا کورد و سوننەکان بەشداریان نەکرد.