لەبەر كێشەكانی ناوەخۆی یەكێتی بڕیاری دەركردنی ئاڵا تاڵەبانی لەسەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جێبەجێ نەكراوە
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری گۆڕینی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌وه ده‌رچوو، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاره‌كه به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆی یه‌كێتیه‌وه نه‌چۆته واری جێ به‌جێكردن.
به‌پێی بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ده‌بوو له‌مانگی 9ی ئه‌مساڵ ئاڵا تاڵه‌بانی له‌پۆستی سه‌رۆكی فركسیۆنه‌كه‌یان له‌عێراق ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و كه‌سێكیتر شوێنه‌كه‌ی پڕبكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، بڕیاره‌كه‌ی سه‌ر ئاڵا له‌بیركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌ئێستادا ده‌نگۆی لادانی تاڵه‌بانی له‌پۆسته‌كه‌ی هاتۆته‌وه به‌رباس، به‌تایبه‌ت كه ئێستا ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر دووله‌ت بوونه‌كه‌ی یه‌كێتی و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشترچوونی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو باڵه‌كه ده‌چێت.