کاتی خۆی هاندەری ریال مەدرید بووم، بەڵام ئێستا هاندەری بارسێلۆنام

لارۆ سیتیێن، کوڕە گەورەکەی کیکێ سێتیێن راهێنەرە نوێیەکەی یانەی بارسێلۆنایە و خۆی وەک هاندەرانی بلاوگرانا دەناسێنێت.

کوڕەکەی راهێنەری بارسا دەڵێت، کاتێ باوکم تەلەفۆنی بۆ کردم و پێگووتم کە بووەتە راهێنەری بارسێلۆنا، زۆر خۆشحاڵ بووە، سەرەتا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئەو هەواڵەم بینی، بەڵام بڕوام پێنەبوو و دواتر باوکم خۆی پێی گووتم .

لاورۆ کە لە یانەیەکی خولی پلە سێ هەرێمی کەتەلۆنیا یاری دەکات ئەوەشی گووت، کاتی خۆی هاندەری ریال مەدرید بووم، بەڵام دوای بینینی لیۆنێل مێسی بووەتە هاندەری بارسێلۆنا .

Back to top button