هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌رجی كۆبوونه‌وه‌كانی حزبه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و خه‌رجیانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌یكات بۆ رایی كردنی یه‌ك ئه‌ركدا، ئه‌گه‌ر پێویست به‌كۆبوونه‌وه‌ بكات.

هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان له‌هه‌ولێر به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند، به‌ده‌ست كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌ زۆر ماندوین به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ جارێك نه‌بووه‌ بۆ هه‌ر پرسێك چه‌ندینجار دووباره‌ و سێ باره‌ نه‌بێته‌وه‌.

ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ كه‌نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت ده‌ڵێت، پرسێك ئه‌گه‌ر پێویستی به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بێت لای ئێمه‌ ده‌بێته‌ دوو، ئه‌گه‌ر پێویستی به‌ دوو كۆبوونه‌وه‌بێت لای ئێمه‌ ده‌بێته‌ چوار.

هۆكاری درێژبووه‌نه‌وی كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌لای ئه‌و هه‌وڵسوڕاوه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رتبوونی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌رێكه‌وتندان و هه‌روه‌ها نه‌وشێروانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌.

ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ ده‌شڵێت، بڕیاردان له‌نێو گۆڕان ته‌گه‌ره‌ی زۆری بۆ دروست ده‌بێت، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی جڤات له‌ كاتی بڕیارداندا خۆیان له‌ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی بڕیاره‌كه‌ ده‌شارنه‌وه‌.

Back to top button