ئەمریکا: لە هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد 11 سەربازمان تووشی زەبری مێشك بوون
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئێراندا بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، ١١ سەربازیان تووشی زەبری مێشک بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی هێرشەکەی ئێرانەوە باری تەندروستی ئەو ١١ سەربازەیان تێکچووە و بۆ چارەسەر، رەوانەی بنکە تەندروستییەکانیان لە کوەیت و ئەڵمانیا کراون.
دەربارەی سەربازەکانیش فەرماندەییەکە باسی لەوە کردووە، سەربازەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر لە کوەیت و ئەڵمانیا، دەگەڕێنەوە بۆ عێراق.
لە هەشتی مانگی یەکی ئەمساڵدا، وەک تۆڵەیەک بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران، سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.