ئیسرائیل بۆ چی تـورکیای خستە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی کە هەڕەشەن بۆ ئاسایشە نەتەوەییەکەی ؟

هۆبەی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل کە ناسراوە بە ” ئامان ” لە هەڵسەنگاندنە هەواڵگریەکانی بۆ ساڵی 2020 دا تـورکیای خستـە نێو لیستی ئـەو ڕێکخراو و ووڵاتانەی کە هەڕەشەن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بەڵام بە دووریان زانی ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی نێوان هەردوو ووڵات هەڵگیرسێ

 

 

ڕاپۆرتەکە ڕادەستی بڕیاردەرانی دامەزراوە ئیسرائیلیەکان کرا و ئەمەش لە کاتێك دا هات کە تورکیا هەوڵی چەسپاندنی فەرمانڕەوایی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئاوە ئابووریەکانی دەریا ناوەڕاست و کەنارەئاویەکانی لیبیا دەدات و و بەهۆی کارە دوژمنکاریەکانی خرایە نێو لیستەکە بەڵام دەزگای ئامان سروشت و جۆر و ناوەڕۆکی ئەو هەڕەشەیەی ئاشکرا نەکرد

 

سەرچاوە : الجزیرە نیت

Back to top button