فەڕەنسا لەتیرۆر تۆقیوە

خواكوڕك
پاش ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی خۆپێداكێشانی بارهەڵگرێكەوە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا(12) كەس گیانیان لە دەستدا و 48 كەسی دیكەش بریندار بوون, (فرانسوا ئۆلاند) سەرۆكی فەڕەنسا لە بارەی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لە وڵاتەكەی هۆشداری دەدات, ئەگەرچی بۆ جاری چەندەمە باری لەناكاو لەو وڵاتە درێژكراوەتەوە.

لە رووداوێكی هاوشێوەی شەوی رابردووی بەریلن, چەند مانگێك بەرلە ئێستا لە شاری نیس بوەهۆی كوژرانی نزیكەی 90 كەس، لە ئێستادا كە وڵاتان ئامادەكاری دەكەن بۆ ئاهەنگی كریسمس ترسی دووبارە بوونەوەی وەها كردەوەیەك لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا هەیە, لەكاتێكدا داعش پێشتر لەو بارەیەوە داوای لە ئەندام و لایەنگراوی رێكخراوەكەی كردبوو پەلاماری فەڕەنسی و ئەمریكی و ئەوروپییەكان بە گشتی بدەن و هێرش بكەنە سەریان.

بۆ دروستكردنی ترس و تۆقاندی زیاتر چەكدارێكی داعش كەسێكی دیكەی لەسەر بەكارهێنانی چەكی سپی(چەقۆ) رادەهێنا و لە پێش كامێرا دیلێكی بە چەقۆ پێكووشت، تا لەو رێگەوە پەیام بگەیەنێتە ئەندام و لایەنگرەكانی دیكەی رێكخراوەكە بۆ ئەوەی بە ئاسانی پەلاماری ئەوروپی و ئەمریكییەكان بدەن و بیانكوژن.

Back to top button