سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەلمۆنیتۆر : بە بێ تەوافوقی کورد بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورەیە

 

لە چاوپێکەوتنێی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکایی لە عێراق گووتی ، نابێت لە بیری کەیین ئەو هیزە ساڵی 2014  لەسەر داوای خۆمان و بە ڕاوێژ لە گەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش هاتوون وەک هاوپەیمانی دژی داعش .

 

لە بەشیکیتری قسەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵیت بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە لایەن شیعەکانەوە هەڵەیەو  بە بێ پرسی کورد ئەو بڕیارە سەر ناگرێت و سوننەکانیش لە گەڵ کورد هاوڕان .

 

سەبارەت بە کارو پرۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی گووتی : کابینەیەکی هاوسەنگەو بە سیاسەتی تۆکمە لە دژی گەندەڵی هاتۆتە مەیدان .

 

سەبارەت بە ململانیی ئێران و ئەمریکا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵیت ، نابێت عێرا ق و هەرێمی کوردستان بکەنە شەڕگەی خۆیان و پێویستە بە رێگەی دیپلۆماسی چارەسەری ناکۆکیەکانیان بکەن

Back to top button