حەیدەر موللا لەسەر دەوڵەتی كوردستان هۆشداری دەدات

 

حەیدەر موللا پەرلەمانتاری پێشوی عێراق باس لە دروست بوونی دەوڵەتی کوردستان دەكات و هۆشداری دەدات لە ئەگەری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

حەیدەر ڕوو لە سەركردە عێراقیەكان دەكات و دەڵێت ئەگەر ئێوە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەربكەن ئەوە ئەمریكا پاڵپشتی كوردستان دەكات و هێزەكانی دەباتە ئەوێ.

حەیدەر ئاماژەی بەوە كردووە كە پێویستە بەرژەوەندی عێراق پێش بەرژەوەندیەكانی ئێران بخرێت و سەركردە عێراقیەكان عاقڵانە بڕیاڕ بدەن

Back to top button