مامۆستایه‌كی هه‌ولێر سه‌رجه‌م سۆپاكانی قوتابخانه‌كه‌ی چاك ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

مامۆستایه‌كی دانیشتووی شاری هه‌ولێر وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و نووسیویه‌تی ئه‌مساڵێش سه‌رجه‌م سوپای قوتابخانه‌كه‌ی پاك كردۆته‌وه‌، هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پۆستێكی له‌وباره‌وه‌ كردووه‌.

له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ی مامۆستاكه‌ ئه‌نجامی داوه‌، ئامانج شێخ نوری هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ مامۆستای دڵسۆز ناو ده‌بات و ده‌ڵێت، “من هێندەم پێدەکرێ لێرەوە سەر لەئاستی تۆ نەوی بکەم”.

ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌توانج لێدان له‌ مامۆستایانی بایكۆت كه‌ر و ئه‌و ئاراسته‌ سیاسیه‌ی خه‌ریكی ئیرهابی فیكریه‌، ده‌ڵێت، “ئەترسم بەم نمونە جوانە بڵێن کۆیلە و جاش مامۆستا!”.

 

گۆڕان

 

Back to top button