مەزلوم کۆبانێ وەڵامی سێرگی لاڤرۆڤ دەداتەوە

 

دوای ئەوەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک بە پارە زیندانیانی داعش کە لە زیندانەکانی هەسەدەن، بە پارە ئازاد دەکات، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە بەتوندی وەڵامی دەداتەوەو ڕایدەگەیێنێت کە زانیارەکانی لاڤڕۆڤ  ورد و راست نین.

مه‌زڵوم كوبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) لەتۆڕی کۆمەڵایەتی،تویتەر لە تویتێکدا رایگه‌یاندووە، ئه‌و راپۆرتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، “سێرگی لاڤرۆڤ” باسیان ده‌كات، ورد و له‌جێی خۆیاندا نین.

مه‌زڵوم كوبانێ نووسیویه‌تی:  له‌ ئیداره‌دانی ئه‌و دۆسییه‌یه‌ و پاراستنی ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌كه‌ و جیهان، سه‌ره‌ڕای ئه‌م توانا سنوورداره‌ی هه‌مانه‌ و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ توركیاوه‌ هه‌ن بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی و ئاسایشی زیندانه‌كانمان بەڵام سەرکەوتوو بوین.

Back to top button