وەزارەتی بەرگری تورکیا سێ سەربازمان لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژران

 

دوای ئەوەی تورکیا هێڕشی داگیرکاری کردە سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەیەکی بەرفراوانی داگیرکرد، وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە سێ سەربازی وڵاتەكەیان شەوی ڕابردوو سێ سەربازیان كوژراون.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردۆتەوە سێ سەربازیان بەهۆی پێدا تەقینەوەی ئۆتۆمبێل کوژراون و ئەو سێ سەربازە لە خاڵی  پشكنینیدا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو پێیاندا تەقیوەتەوە و كوژراون.

بە پێی راگەیەندراوی سوپای توركیا تا ئێستا لە كاتی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاشتیەوە لە سوریا 20 سەربازی وڵاتەكەیان لەلایەن هەسەدەوە كوژراوە،
بەڵام كەس بەرپرسارێتی خۆی لە كوژرانی ئەو سێ سەربازەی دوێنێ شەو رانەگەیاندووە.

Back to top button